کارزان عوسمان پیرۆزبای ڕۆژی لەدایکبوون لە هاوسەرەکەی دەکات

کارزان عوسمان، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕتی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایکبوون لە هاوسەرەکەی دەکات.

کارزان لەو بۆنەیەدا لەڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی:

ڕۆژبونت پیرۆز شەنگی من..

چاوم مۆمی تەمەنتە وا بۆت دائەگیرسێنم جەژنی لەدایک بونتە ڕۆحم بەدیاری دێنم..

کارزان یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی مانگی ڕابردوو لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا، فاروق ڕەفیق بەڕێوەبەری خانەی حیکمەت، پرۆسەی هاوسەرگیری کردنی کارزان عوسمانی ئاشکراکرد.

فاروق ڕەفیق بەڕێوەبەری خانەی حیکمەت، لەکاتی باسکردنی نەوەکانی داهاتووی ئەم وڵاتەدا، ئەوەی ئاشکرد، کە کارزان عوسمان پێشکەشکاری بەرنامەی تاوتوێ هاوسەرگیری کردووە.

لەپاش بەرنامەکە کارزان عوسمان، بە کەناڵەکەی خۆی ڕاگەیاند "من بڕیارمدا سبەینێ ئاشکرای بکەم، بەڵام کاک فاروق لە بەرنامەکەدا ئەو نهێنیەی ئاشکرای کرد".

پاش دوو ڕۆژ لەو هەواڵە کارزان عوسمان لە ئەکاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی بڵاوکردەوە.

سەبارەت بەو کەسەی بووە بە هاوسەری، کارزان ئەوەی ئاشکراکرد، کە هاوسەرەکەی ڕۆژنامەنوس نییە و حەزی لە کاری ڕۆژنامەنوسیش نییە، کارزان وتیشی هاوسەرەکەی خوێندکاری زانکۆیە.

کارزان عوسمان لەساڵى ١٩٨٤ لەدایکبووە و دەرچووى بەشى ڕۆژنامەنووسى پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانییە و پێشتر ئەزموونى کارى ڕۆژنامەنووسى هەبووە لە ڕۆژنامەى نوسراو، لەسەرەتاى دەستپێکردنى پەخشى ئێن ئاڕ تییەوە لە ساڵی ٢٠١١ دا وەک ڕۆژنامەنووس لە ئێن ئاڕ تیدا دەستىبەکاربووە.

کارزان عوسمان لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی (تاوتوێ) ی ئێن ئاڕ تییە، کە شەوانە کاتژمێر ٧:٠٥ خولەک پێشکەش دەکرێت و تێیدا پرسە گەرمەکانى ڕۆژ تاوتوێ دەکرێت.



PM:09:28:27/07/2017