نزار سەلامی، ئەکتەری دیاری بواری دراما بەم زوانە وەک پێشکەشکاری بەرنامە لە کەناڵی کورد ماکس شۆ دەردەکەوێت.
نزار سەلامی کە ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس شۆ واژۆکردووە بەم زووانە بەرنامەکەی بەناوی "چەرخی بەخت" پێشکەش دەکرێت و ئەمڕۆ دووەم ئەڵقەی پڕۆگرامەکە تۆمارکراوە.
نزار سه‌لامی له دایك بووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییه، له چه‌ندین دراما فیلمی سینه‌مای به‌شداربووه زیاتر له ڕێگه‌ی درامای "مه‌می ئالان" ناسرا و دواتریش ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمی ژانی گەلی بینی، له ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بواری ڕیكلام وبه‌رهه‌م هێنانی كاری هونه‌رییه، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداری بووه له درامای "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵه‌مێش".