سۆڤین وەڵامی قسەکانی دوێنێی ئەڤین ئاسۆی دایەوەو دەڵێت "ڕۆژێک دێت زۆر لەتۆ باشتر ئەبم بەڵام وەک تۆ بەپشتیوانی کەس نا".
سۆڤین ساڵح، پێشکەشکاری پێشوی نێت تیڤی و ئێستای کورد ماکس شۆ وەڵامی قسەکانی ئەڤین ئاسۆ دەداتەوە و دەڵێت " لە پاداشتی قسەی ساردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم ، کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم".
سۆڤین دەشڵێت "ئەو ڕۆژە یەت کە زۆر لە خاتون باشتر ئەبم بەڵام من بە پشتیوانی کەس و ئەملاو لا نا بە پشتیوانی خوا".
دەقی ڕوونکردنەوەکەی سۆڤین ساڵح:
ڕونکردنەوەیەك
لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو ئاختونەو قسەکەی هەرگیز ناهەقیم قبوڵ نە بووە، من لە ۸ ساڵییەوە لە ڕاگەیاندن و خانەی سلێمانی و کازیوەی سلێمانی و چوارتاو بەشی مناڵانی کوردسات و زۆریکە بەشدار بووم و یەکێک بووم لە کەسە بەرچاوەکانی ئەوێ، من ۲٠۱٥ لە تۆجیاوازی وەك پێشکەش کاری ئەوێ بەشداریم کرد ! بەڵام کە ئێستا بیر دەکەمەوە زۆر بێ بیرکردنەوە لە تموحی خەونەکەم بووە !
ئەگینا لە هیچ پڕۆگرامێکی کوردی ، عەرەبی ، بیانی نەبووە لیژنە پێشکەشکار بێت . نەبووە لیژنە یەکێک لە لیژنە چاوی بە پێشکەشکارێک هەڵنەیەت و هەموو نمرە و براوەکان یەکێکی لیژنە بیخوێنێتەوە !!بە گوێم کەو تۆتەوە لەu زۆرینەی ستافی تۆ جیاوازی ئەوانەی هێتفۆنی دەرهێنەریان لە گوێ بووە لە لایەن دەرهێنەری تورک ( گوکنیل ) کە زۆر کەم دانی بە کەسا ناوە لە ناو هێتفۆنی خاتوون و هەموو ئەوانی کە دانی بە نواندنی منا یاوە ! دڵنیام ئەمە یەکێک بووە لە هۆکارەکان .
دڵنیام زۆر کە مەبەستی کەوتنی منە بەڵام تەنها قسەکەی خۆی ئەڵێمەوە ( لە پاداشتی قسەی ساردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم ، کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم ) خۆشئاڵم کە توانیومە بیهێنمە قسە گەورەییە بۆ من کەسێک دیارو بەتوانا بێت لەسەر من بڕوا سوپاسی ئەکەم و ئەڵێم سوپاس بۆ خوا کە هەمیشە دەرگایەک دادەخات و دەرگایەک دەکاتەوە من لەوانەیە لەوێ فلسم پێ نەبوبێ بەڵام سوووپاس گوزاری خوام ئێستا لە کەناڵێکم گوێم لێ ئەگیرێت هاوکارمن بەڕاستی ئەمە خێزانە بەڕاستی ! دوای ئەوە بەڕێز بەڕێوبەر کە خەمبارم و ناچارنیم ناوی ناهێنم قسورم عەفووکەن .. چەنەها جارررر لە بەر چاوی هەمووان و خاتونا سەری منی ماچ کردووە و وتویەتی تۆ ئەڤینی ئێمەیت . بیرمە ۱ م ڕۆژ بینیم پێی وتم تۆ ئاڵتونی ئێمەیت ! بیرمە ڕۆژێک هیلاک و نەخۆش بووایە تێڵ و مەسجم بۆی ئەکرد بێ هێچ بەرامبەرێک ! ئەمە هەموو قسەیەک نیە زیاتر بڕوا ئێمەش بە بەڵگەوە قسە ئەکەین کە لە ئینتەرڤیوی پڕۆگراما ناچارنین ئەیخەینە بەر چاو ..وە کۆتا قسەم کۆتا قسە ئەبێت کە لەوێ کردم و چومە دەرەوە ( ئەو ڕۆژە یەت کە زۆر لە خاتون باشتر ئەبم ) بەڵام من بە پشتیوانی کەس و ئەملاو لا نا بە پشتیوانی خوا، سوپاس بۆ هەموو لایەک و لە کەم و کورتیم ببورن خۆشویستیم بۆ هەموو لایەك.
سۆڤین ساڵح لەدایكبووی ساڵی 1994 ە و خەڵكی شاری سلێمانیە درێژی باڵای 170 سم كێشی 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری لە چەندین رێكلامی تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی خۆی بە ناوی زانست كردووە.