خانمە هونەرمەندی ناودار لۆكە زاهیر بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی خۆی هەوادارانی سەرسام دەكات.
لۆكە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاوكردۆتەوە و هەوادارانی لە كۆمێنتەكانیاندا باس لەوە دەكەن زۆر گۆڕاوە.
هونەرمەند لۆكە زاهیر لە مناڵیەوە خولیای هونەری گۆرانی وتن بووە و تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی هەڵكەوت زاهیر دەست بەكارەكانی دەكات یەكەمین بەرهەمی خۆی وەك كلیپ بڵاو دەكاتەوە بەناوی (ترس) یەكێكە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) كە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی كردوەوپێشوازیەكی زۆری لێكرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو كردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ كلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.