بەیان عوسمان جیاواز دەرکەوت

بەیان عوسمان، خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد کە بە کەسایەتی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکردووە، دوای ماوەیەک دابڕانی، لاپەرەی خۆی لە "ئینستاگرام داناوە چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌نه‌وشه‌ له‌ ئینستاگرامی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌ و هەوادارانیشی دەڵێن "ستایلی زۆر گۆڕاوە".

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".



PM:05:17:18/08/2017