خانمە گۆرانبێژی کورد، لەنجە عەلی، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و یەکەمجارە شوێنی هەموو تاتۆکانی جەستەی ئاشکرا دەکات.
لەنجە عەلی لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لە وێنەکاندا شوێنی تاتۆکانی دیارە.
لەنجە جەبار بە لەنجە عەلی ناوی دەرکردووە، واتە بەناوی باپیرییەوە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش کاری گۆرانی وتن پارێزەربووە لەو شارە، بەڵام ئێستا تەنها کاری هونەریی دەکات.