هێڤیدار ئەحمەد: تاکۆتایی ژیان پێکەوە دەبین

هێڤیدار ئەحمەد، پەیامنێری كەناڵی ڕووداو وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە .

لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام هێڤیدار وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی " خۆم و خۆی بڕیارمانداوە تا كۆتایی ژیان پێكەوە بین .

هێڤیدار ئەحمەد  لە ساڵی 1981 لە تاران لە وڵاتی ئێران لە دایک بووه‌ ، دوای راپەڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان و دواتر له‌ ئەڵمانیا ماوه‌ته‌وه‌ ، ساڵی 2006 گەڕاوەته‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان و  خێزانداره‌ و پێنج منداڵی هەیە بەناوی (کامیران، رۆکسانا، هیڤی، رامان، رێدیار) ئاره‌زووی کاری سیاسی و راگەیاندنە. حەزی لە گوته‌ و قسەی جیاوازە لە كاتی ڕاپۆرتەكانیدا.

نزیکەی ساڵێک لە کەناڵی کوردستان تیڤی کاری کردووە، نزیکەی 4 ساڵ لە ئاژانسی پەیامنێر و رادیۆی زاگرۆس کاری کردووە. نزیکەی ساڵیک لە ئاکانیوز کاری کردووە، لە ژمارەی 7ی هەفتەننامەی رووداوه‌وه‌ لە 2008ەوە لەگەڵ رووداو کارده‌كات و تاوەکو ئێستاش بەردەوامه‌ لەو کەناڵە.



PM:10:12:11/09/2017