خانمە گۆرانیبێژ لۆکە زاهیر وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ وێنەکەدا مژدەیەک دەداتە هەوادارانی
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لۆکە وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە ئاشکرایدەکات کە بەرهەمێکی نوێی بەدەستەوەیە ئەم تێكستەی لەگەڵ داناوە (ئەی ڕۆحی من وەرە بە باڵی عەشقەتەوە لەم فیراقە دەرمبێنە).
لۆکە نوسیویشیەتی "خەریکی دروستکردنی بەرهەمێکی نوێم بۆ ئێوە گوێگرە شیرینەکانم، هەتا خاوەنی ئەو متمانە جوانەی ئێوەبم ئازاتر و بەهێزتر دەبم بۆ ئەوە کاری جوانتان پێشکەش بکەم هەمیشە سوپاستان دەکەم .خۆشم ئەوێن".
لۆکە خاوەنی نزیکەی ٢٩ هەزار فۆڵۆوەرسە و ساڵی ڕابردوو یەکەم پەیجی تایبەتی خۆی کردەوە.
لۆکە زاھیر کچە گۆرانیبێژی کوردە. لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەرو بە یەکێک لە چالاکترین قوتابی دادەنرێت.
لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.
لۆکە ساڵی ڕابردوو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێگەی فەرمی خۆی کردەوە و هەر لە ٢٠١٦دا ئەلبومێکی نوێی گۆرانی بڵاوکردەوە.