بە ڤیدیۆ.. هونەرمەند زەکەریا دەستپێدەکاتەوەو ئەم کارە دەکات

هونەرمەندی لاو، زەکەریا دەست بەکاری هونەری دەکاتەوەو لە بانگەشەی ریفراندۆم رۆژی هەینی لە یاریگای هەولێر گۆرانی دەڵێت.

پێش كەمێك زەكەریا عەبدوڵا هونەرمەندی ناوداری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، ریكلامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی رۆژی هەینی 22ی ئەم مانگە لە یاریگەی شەهید فەرەنسۆ هەریری بڵاوكردەوە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگەدارەكان، تیمێكی میوزیكی ناوداری توركیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنسێرتەكەی زەكەریا لە میانی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان لە هەولێرن.

 

زەكەریا عەبدوڵا پێش حەفت ساڵ دواین ئەلبومی گۆرانی بە ناوی (لاپەڕەی سپی) دەركرد، لەوساوە هیچ بەرهەمێكی هونەری پێشكەش نەكردووە، بەڵام ئێستە دەنگۆی گەڕانەوەی هونەرمەندی ناوبراو بۆ نێو ژیانی هونەری هەیە.




 

PM:11:42:19/09/2017