شەبنام بارانی، ئەو خانمەی نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی وەرگرتووە نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردەوە.
شەبنام لە هەژماری تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە و ژمارەیەكی زۆر كۆمێنتی جیاوازی بۆ نوسراوە.
شەبنام تەمەنی ٢١ ساڵە و لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، دانیشتووی وڵاتی نەرویجە و بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بە بەردەوام، بە شاجوانی ئینستاگرام ناودەبرێت