سۆزان كەمال باس لە بێهەستی كەسێك دەكات

سۆزان كەمال، پێشكەشكاری دیاری كەناڵی كوردماكس نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێكی جیاواز بڵاودەكاتەوە.

سۆزان كەمال، لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی كۆمێنتی جیاوازی بۆ دەنوسن.

هەروەها سۆزان لە كۆمێنتی وێنەكەدا نووسیویەتی "كەسێك هاتە لام، وتی سۆزان، دوو رۆژە باوكمم. نەبینیوە بیری ئەكەم، بێدەنگ بوم نەم توانی بڵێم بێهەست چۆن دڵت هات بەرامبەر ئافرەتێكی بریندار ئەم.قسەیە بكەی كە ٧ ساڵەلە نازی باوكی بێبەشە و ٧ ساڵە بیری باوكی دەكات ... خودایە كەس بێبەش نەكەی لە نازی دایك و باوكی".

سۆزان كەمال پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا سەبارەت بە هاوسەرگیری كردنی دەڵێت تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێك نەهێناوە، بەڵام منیش وەك هەر كچێك كە كات گونجا، خێزان پێكدێنم".

هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"،ی هەروەها سەبارەت بە مارەییەكەشی دەڵێت "من هیچ داواكاریێكم نییە، لە پێكهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەكەشم تەنها دەمەوێت گوڵێك و قورئانێكی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشكەشم بكات و خۆشەویستییەكەشی بۆ من هەموو شتێكە”.

سۆزان پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو و كوردماكس كاری كردووە و سەرەتای ئەمساڵیش گرێبەستی كاركردنی لەگەڵ كورماكس شۆ واژۆكرد





ئه‌م بابه‌ته 5340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:47:20/09/2017