وێنە.. پێشكەشكارەكەی كوردستان24 لە رۆژی دەنگدان جیاواز دەركەوت

خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانیی كوردستان24 شیلان حەسەن، نوێترین وێنەی خۆی لە رۆژی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە.

شیلان لە ژێر وێنەكەیدا نوسیویەتی:

بۆ قه‌ره‌جێك.... به‌س ته‌ماشای ناوله‌پم كه‌!
خۆ من نامه‌وێ پێم بڵێی،
ده‌بم به‌ باوكی چه‌ند مناڵ،
زه‌نگین ده‌بم، یا هه‌روا لات...
ته‌نیا شتێكم پێ بڵێ:
هه‌تا ماوم وه‌ك تۆ ده‌ژیم،
یاخۆ ده‌بمه‌ خاوه‌ن وڵات؟!
چ جەژنێکی خۆشە. چ شانازیێکە چیڕۆکی ئەمڕۆ بۆ منداڵ و نەوەکانمان بگێرینەوە...
خوایە گیان، ناخۆشی زۆرمان بینی. تۆ کوردستانەکەم سەربخەی...

شیلان پێشكەشكاری هەواڵە ئابورییەكان‌و بەرنامەی رۆژباشە لە كەناڵی كوردستان24



AM:10:55:25/09/2017