وەنەوشە بە ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت

خانمە ئەکتەری ناسراو بە " وەنەوشە " کە ناوی بەیان عوسمانە بە ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێتەوە.

وەنەوشە پاش دابڕانێکی زۆر، جارێکی تر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.

بەیان عوسمان ماوەی سێ ساڵە کوردستانی جێهێشتووەو لە ئەوروپا دەژی، ناوبراو لە ساڵی 1988 لە سلێمانی لە دایک بووەو بەهۆی بەشداریکردنی لە درامای گەردەلول ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردو لەو درامایەوە نازناوی " وەنەوشە"ی پێدرا.



PM:06:37:08/10/2017