شارا نەشتەرگەری جوانکاری کردووە؟

شارا ئیبراهیم وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی بە جیاواز وەسفی دەكەن.


شارا لە پێگەی تایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و هەوادارانی پێیانوایە کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ڕوخساری ئەنجام دابێت.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایك بووە پێش دەركەوتنی وەك پێشكەشكار لە چەند كلیپێكدا بەشداری كردووە، هەروەها پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بوو كە یەكێكە لە پرۆگرامە پڕ بینەرەكان.

ڕۆژی 15ی نیسان شارا بە "سپی" وت كە وازی لە ئێن ئاڕتی هێناوە، پاش وازهێنانیشی گرێبەستی لەگەڵ كەناڵی كوردماكس واژۆ كر و لەئێستادا لەو كەناڵە پێشكەشكارە.






ئه‌م بابه‌ته 8781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:51:23/10/2017