خانمە میدیاکارێکی ناسراو تووشی رووداوی هاوتوچۆ دەبێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی کورد "زرێبار هەورامی" لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و بە سەختی بریندار دەبێت.

زرێبار هەورامی کە ئێستا کاری بازرگانی دەکات، دوو رۆژ لەمەوبەر لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێر لەسەر ڕێگای هەولێر- دێگەڵە ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگەڕێت و بریندار دەبێت.

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و چارەسەرکردنی ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

زرێبار هەورامی کە ئێستا کاری بازرگانی دەکات لە ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووەو دواتر هاتوونەتە سلێمانی،  چەند ساڵێک لەمەوبەر لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام لە ئێستا وازی لە بێژەری هێنا وەو ئێستا وەک خانمێکی بازرگان کار دەکات.





ئه‌م بابه‌ته 7671 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:13:12/11/2017