بەوێنە.. شانۆ بەکری بێژەر وێنەی دایکی بڵاودەکاتەوە

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی دوو "شانۆ بەکر فەرەج" وێنەیەکی دایکی بڵاودەکاتەوەو پۆستێکی پڕ سۆزی بۆ دەنووسێت.

شانۆ بەکر بێژەری دیاری کەناڵی NRT2  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی "ئەمرۆ رۆژێکی جوانە لە ڕۆژ ژمێری ساڵدا، چونکە خودا دایکێکی جوانی بۆ من دروست کرد، ڕۆژ بوونت پیرۆز دایکی جوانم بە هیوام تەمەنت پڕ بێت لە جوانی، خودا دایکی هەموو لایەک بپارێزە، ئەوانەی دایکیشیان لە دەست داوە لەو دنیا شوێنیان بەهەشتی بەرین بێ".

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.

.



PM:10:32:19/11/2017