هونەرمەندێكی بەناوبانگ كۆچی دوایی كرد

خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی دیلا ریس لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

دیلا ریس، خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی سەرەتای دەركەوتنەكانی بۆ پەنجاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە كە بۆ یەكەمین جار لە زنجیرە درامای(Touched by an Angel) دەركەوت و سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد. 

ئەو خانمە سەرەڕای ئەوەی ئەكتەر و گۆرانیبێژ بوو یەكەمین رەشپێست بوو لە ئەمریكا كە بووەتە پێشكەشكاری بەرنامەیەكی گفتوگۆ ئامێز. 
دیلۆریس پاتریكا ئەیرلی، لە ساڵی ١٩٣١ لەدایكبووە، باوك و دایكی سەرقاڵی دروستكردنی خاچ بوون، بەڵام گەورەبوونی و گەشەكردنی ئەم ژیانی تەواو گۆڕین.



PM:02:12:22/11/2017