ئەکتەرێکی بەناوبانگ کۆچی دواییکرد

گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی کۆمیدیی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد.


میدیا جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دوێنێ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەم، جەمیس سێرستۆن نەبۆرس، ناسراو بە (جیم نەبۆرس)، گۆرانیبێژ و ئەکتەری کۆمیدیی ئەمریکی، لە تەمەنی 87 ساڵیدا، گیانی لەدەست داوە.

جیم لە چەندین فیلمی سینەمایی و درامادا ڕۆڵی بینیوە، ھەروەھا خاوەنی چەند گۆرانییەکە و بە یەکێک لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی ئەمریکا، دادەنرا.

دیارترین ئەو فیلمە سینەماییانەی جیم ڕۆڵی تێیاندا بینیوە، بریتین لە: سترۆکەر ئەیس، ڕیتێرن تو مای بێری و کانۆنبۆڵ ڕەن.



PM:03:23:01/12/2017