غەزەل مستەفا، خانمە بەشداربووی کورد ئایدڵ مژدەیەک دەداتە هەوادارانی.
غەزەل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە ڤیدیۆیەک هەوادارانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمشەو کاتژمێر 9 کلپێک بڵاودەکاتەوە و هەوادارانیشی خۆشحاڵی بەو هەواڵە دەردەبڕن.
غەزەل مستهفا لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵی کرد، توانی بە سەرکەوتوانە تا فیناڵی پرۆگرامەکە بڕوات ، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە بەهۆی کەمی دەنگ، خانمە کێبەرکاری کۆبانێ ژیندا نازناوهکهی بهدهست هێنا .