پێشكەشكارێكی ئێن ئاڕتی هاوسەرگیری ئەنجامدا

هێمن مەحمود بەرپرسی بەرنامەكانی كەناڵی ئێن ئاڕتی و پێشكەشكاری بەرنامەی "هاوڵاتی و دەسەڵات" هاوسەرگیری ئەنجامدا

هێمن مەحمود كە ڕۆژی ٣ ی مانگی ١٢، لەگەڵ (شەنە هۆشیار) پرۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامدا بە ماڵپەری  NRT2ی ڕاگەیاندووە "چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ شەنە لە ناكاو نەبووە، بەڵكو پێشتر یەكترییان ناسیوە و خۆشەویستی یەكتربوون".

هێمن مەحمود لە ساڵی ١٩٨٨ لە سلێمانی لەدایكبووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانییە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١١ وە، وەك ڕۆژنامەنووس لە كەناڵی NRT كاردەكات.

هاوسەرەكەی (شەنە هوشیار) خوێندكاری ئامادەییە و لە ساڵی ١٩٩٤ لە سلێمانی لەدایكبووە.



PM:02:40:05/12/2017