هونەرمەندێكی كورد چاوەكانی لەدەستدا

ئەكتەری كورد "شێرۆ" هەستی بینینی چاوەكانی لەدەست دەدات، دەڵێت"ئێستا هیچ شتێك نابینم".
 
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2017، گرتەیەكی ڤیدیۆیی شێرزاد ئەحمەد، ناسراو بە (شێرۆ)،  ئەكتەری كۆمیدی و وێنەگر، لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، ئەو هونەرمەندە بینینی چاوی لەدەست داوە و چاوەكانی هیچ شتێك نابینن.

شیرۆ داوا لە هاوڕێ و هەوادارەكانی دەكات، دوعای بۆ بكەن، بۆ ئەوەی چاوی چاك ببێتەوە و بتوانێت بە ئاسانی دەوروبەری ببینێت.

شێرزاد ئەحمەد، خەڵكی شاری ھەولێرە، وەك ئەكتەر بەشداریی چەندین فیلمی كردووە، ھەروەھا كاری وێنەگرتنی بۆ چەندین فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی كردووە، چەند ساڵێكیشە بەشداری لە ھیچ فیلم و درامایەكدا نەكردووە.



AM:10:40:06/12/2017