شاجوان تاجەکەی لێدەسەندرێتەوە و زیندانی دەکرێت

شاجوانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی بڵاوکردنەوەی تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وا بڕیارە ماوەی ساڵێك زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت و تاج و نازناوەکەی لێدەسێندرێتەوە.


ئاژانسی "فرەنس پرێس" بڵاویکردۆتەوە، بڵاوکردنەوەی تویتێکی نەشیاو لەلایەن ئتیر ئسێن کە لە ئەیلولی ئەمساڵدا وەک شاجوانی تورکیا هەڵبژێردرا بووە هۆکاری لێسەندنەوەی نازناو و تاجی شاجوان، و وا بڕیارە بۆ ماوەی ١ ساڵ بخرێتە زیندانەوە.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات کە (ئیتر ئسێن) لە تویتەکەیدا دەڵێت " ئەم بەیانییە بۆ یادکردنەوەی رۆژی شەهیدانی ١٥ تەموز لە سوڕی مانگانەدام، لەبری خوێنی شەهیدان، بە خوێنی سوڕی مانگانەکەم یادی ئەم رۆژە دەکەمەوە"، لەم ڕۆژەدا زیاتر لە ٢٩٠ کەس کوژران و ٢٠٠٠ بریندار هەبووە.

هەروەها شاجوانەکە لەو بارەیەوە ڕوونکردەوە دەدات دەڵێت " من وەک کچێکی ١٨ ساڵان هیچ مەبەستێکی سیاسیم نەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئەم تویتەیەدا و ڕێز و خۆشەویستم هەیە بۆ خەڵکی وڵاتەکەم و نەتەوەکەم.

ئیتر ئسێن تەمەنی ١٨ ساڵە و لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ دا وەک شاجوانی وڵاتی تورکیا هەڵبژێردرا بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی قسەی نەشیاو لە توڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بۆ ماوەی ١ ساڵ دەخرێتە زیندان و نازناوەکەی لێسەندرایەوە.



PM:09:49:07/12/2017