بەوێنە...خانمە پێشکەشکارێکی ڕووداو وازیهێنا

دکتۆرە زێڕین کامەران پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی ڕووداو کە بەرنامەیەکی تەندروستی لەو کەناڵە پێشکەش دەکرد وازهێنا.

لە پەیامێکیدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، زێڕین کامەران، ڕایگەیاند لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم نزیکەی مانگێک دەبێت کارمەندی تۆڕی میدیایی رووداو نەماوم.

ئەو دەڵێت "رووداو یەکێک بوو لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانم و ئەلف و بێی راگەیاندن لەوێوە فێربووم، رێز و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ ھاوکارانم لەم تۆڕە میدیاییە ھەیە ھەموو ئەوانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رۆژانە کارم لەگەڵ دەکردن بەرێوەبەرانی رووداو، دێسکی تەندروستی، نیوزرووم، بەشی بەرنامەکان، پۆرتاڵ، بەشی مەیکاپ و کۆنترۆڵ و کارمەندانی ستۆدیۆ و رادیۆ و ھەموو نووسینگەکانی رووداو".

ئەو خانمە پێشکەشکارە دەشڵێت "لە دوای دوو ساڵ کارکردنم ئیدی کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەدەکرا نوێی بکەمەوە و درێژە بدەم بە کارکردنم لەوێ، چونکە بەرپرسیارییەتییەکان وەک پزیشک ساڵ بەساڵ زیاتر دەبن و دەبێت ھەوڵی پسپۆرییە جیاوازەکان بدەیت لە بوارەکەتدا، ھەربۆیە دەبێت لە یەکێک لە پیشەکانت ببوری تا لەوی دیکەیان خزمەتی باشتر بکەیت".


دەقی پەیامەکەی زێڕین کامەران
سوپاس بۆ تۆڕی میدیایی رووداو
سڵاو رێز بۆ ھەموو لایەک، ماوەیەکی زۆرە زۆربەتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵی دیار نەمانم لەسەر شاشە دەپرسن.

لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم نزیکەی مانگێک دەبێت کارمەندی تۆڕی میدیایی رووداو نەماوم. رووداو یەکێک بوو لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانم و ئەلف و بێی راگەیاندن لەوێوە فێربووم، رێز و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ ھاوکارانم لەم تۆڕە میدیاییە ھەیە ھەموو ئەوانەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ رۆژانە کارم لەگەڵ دەکردن بەرێوەبەرانی رووداو، دێسکی تەندروستی، نیوزرووم، بەشی بەرنامەکان، پۆرتاڵ، بەشی مەیکاپ و کۆنترۆڵ و کارمەندانی ستۆدیۆ و رادیۆ و ھەموو نووسینگەکانی رووداو.

لە دوای دوو ساڵ کارکردنم ئیدی کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم نەدەکرا نوێی بکەمەوە و درێژە بدەم بە کارکردنم لەوێ، چونکە بەرپرسیارییەتییەکان وەک پزیشک ساڵ بەساڵ زیاتر دەبن و دەبێت ھەوڵی پسپۆرییە جیاوازەکان بدەیت لە بوارەکەتدا، ھەربۆیە دەبێت لە یەکێک لە پیشەکانت ببوری تا لەوی دیکەیان خزمەتی باشتر بکەیت.

ئێستا بەھۆی سەرقاڵی و پابەندبوونم بە پیشەکەم ناکرێت لە کەناڵێکدا وەک راگەیاندکار کار بکەم، بەڵام بێگومان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بە پرۆژەیەکی نوێوە لەگەڵتان بەردەوام دەبم و دانابڕێم، ھیوادارم رووداو ھەمیشە لە لوتکە بێت و ئێوەش تەندروست بن.


ئه‌م بابه‌ته ‌18496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:52:08/12/2017