خانمە گۆرانیبێژی ناسراو کریستاڵ لەسەر بەشداریکردنی لەمەولودی پێغەمبەر (د.خ) روونکردنەوە دەدات.
خانمە هونەرمەند کریستاڵ لەو دەرکەوتنە ڤیدیۆیەدا کە بڵاویکردۆتەوە، هۆکاری بەشداریکردنی لە مەراسیمی مەولودا لە رۆژی ٢ ی کانوونی یەکەم لە کافێ مۆنالیزا لە سلێمانی ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات کە لەلایەن پیاوێکی ئاینەوە میوانداری کراوە بۆ ئەو مەراسیمەو ئەوانیش وەک خێزانێکی موسڵمان پێیخۆش بووەو هەموو ساڵێک خۆیان لەو رۆژەدا مەراسیم دەگێڕن.
وەک کریستاڵ ئاماژەی بۆ دەکات یەکەمجارە لە مەراسیمی لەو شێوەیەدا بەشداری بکات و داواشیان لێکردووە کە لە سناپچات ریکلامیان بۆ بکات و ئەویش ئەو کارەی بۆ ئەنجامداون.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، ماوەیەکە هیچ بەرهەمێکی هونەری نیە و پێشتر بە "سپی" راگەیاند" ئەو هونەری خۆشدەوێت و بۆتە بەشێک لەژیانی و هەرگیز لێی دوورناکەوێتەوەو بەردەوام دەبێت".
وەک خۆی دەلێت" هونەر بۆ ئەو ژیانە".