نێچیرڤان بارزانی نامەیەک بۆ هونەرمەندێکی لاوی هەرێم دەنێرێت

هونەرمەندی لاو ەردی سەڵاح" نامەیەکی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا دەکات کۆ بۆی ناردووە.

هەردی سەڵاح پێشتر دیاریەکی بۆ سەرۆک وەزیران ناردووەو لە بەرامبەریشدا نێچیرڤان بارزانی لەو نامەیەدا  سوپاسی کردووە.

وەک هەردی سەڵاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی ئەو نامەی بڵاوکردۆتەوە کە نێچیرڤان بارزانی بۆی ناردووەو سوپاسی ناوبراوی کردووە بۆ  ئەو دیارییەکی بۆی ناردووە.

گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح لە 03-10-1981 لە شاری رانیە لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە وازی لە کاری کلیپ و گۆرانی ووتن هێناوە و، جارجارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکان و پرسە سیاسییەکان بیروبۆچوونی خۆی بڵاودەکاتەوە.



AM:09:30:14/01/2018