بەیان عوسمان لەسەر کۆچی دوایی پشتیوان نوری چی نووسیووە

بەیان عوسمان ناسراو بە " وەنەوشە " خووشکی هەواڵ بەبۆنەی کۆچی دوای هاوسەری خووشکەکەیەوە، پۆستێک بڵاودەکاتەوە.

بەیان عوسمان خوشکی هەواڵ عوسمانی هاوسەری هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەویەو و لە پۆستێکیدا کە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە " پشت و پەنا باوک وبرام خاڵ و مامم هەموو کەس و کارم ..".

هەروەها وەنەوشە دەڵێت" من برام نەبوو تۆ جێگەی برات بۆ من گرتەوە، باوکم مرد تۆ جێگەی باوکمت گرتەوە".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئەو هونەرمەندە دەڵێت" کاک پشتیوان گیان ئەم کۆچە ناوەختەت بۆ کرد هەواڵگیانت بۆ تەنیاکرد منداڵەکانت بۆ بێباوک کرد، ئیتر کێ نازیان هەڵبگرێت بۆ پشتت شکاندین خۆتۆ هیوای گەورەترت هەبوو بۆ ئەم ساڵە نەمان زانی ئەم ساڵە شومە و ئازیزێکی ترمان لێ ئەبات".

وەنەوشە خوشکی هەواڵەو ئەویش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی درامای "گەردەلوول".

دوێنێ لە سلێمانی هونەرمەندی ناسراو پشتیوان نوری بەدەوی لە تەمەنی ٤١ ساڵەدا بەهۆی نەخۆشیەوە کتوپڕ گیانی لەدەستدا.


ئه‌م بابه‌ته ‌16428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:05:17/01/2018