بە وێنە.. وەنەوشە پۆستێکی نوێ لەسەر پشتیوانی بەدەوی بلآودەکاتەوە

هونەرمەند "وەنەوشە" کە ناوی بەیان عوسمانەو خوشکی هونەرمەند هەواڵ عوسمان هاوسەری پشتیوان بەدەویە لە دواپۆتسیدا نووسیوویەتی " مردنەکەت بە سوێیە".

بەیان عوسمان ناسراو بە " وەنەوشە " کە خوشکی هەواڵ عوسمانی هاوسەری " پشتیوانە "، وێنەیەکی دەگمەنی خۆی و "ڕزگار" بڵاودەکاتەوە، نوسیویەتی " مردنە لە ناکاوەکەت هێندە بەسوێیە بروا بکە فرمێسک لە چاوەکانمان نەماوە، ئێستاش باوەر ناکەم تۆ ڕۆیشتبیت ئەم کۆچە ناوەخەتە چی بوو؟ بروا ناکەم پشتیوان گیان، یادگارییەکانت دەمانکوژێ، خوایەگیان سەبوری هەواڵ بدە بەرگە بگرە خۆشکە جوانەکەم" .
پشتیوان نوری رۆژی سێ شەممەی رابردوو لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دەڵەوە گیانی لەدەستدا، پشتیوان بەیەکێک لە ئەکتەرە ناسراوەکانی کوردستان دادەنرێت و لە درامای گەردەلولدا لەگەڵ هاوسەرەکەی هەواڵ و خووشکی هەواڵ، بەیان عوسمان لە ئەکتەرە دیارەکانی ئەو درامایە بوون.



PM:09:21:19/01/2018