میدیاکاری ناسراو زرێباری هەورامی تکا دەکات " بەسە با ئیتر یەک نەشکێنین".
زرێبار هەورامی میدیاکاری ناسراو لە تۆڕی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا نووسیویەتی " هەر وەک چۆن پۆست و بڵاوکراوەکانت پێناسەی تۆ دەکەن بەهەمان شێوە کۆمێنت و بۆچوونە نێگەتیڤەکانت لەسەر کەسانی دیکە دەرخەری ناخ و ئاستی رۆشنبیری تۆن، تکایە پێش ئەوەی حوکم بەسەر کەسانی دیکەدا بدەیت باشتر وایە لێیان تێبگەی".
هەروەها لەدرێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت "تکایە بەسە با ئیتر یەک نەشکینینن، با ھەوڵ بدەین یەکتریی لەبەر کەم و کورتیەکانمان وردو خاش نەکەین، بەڵکو بە عەشق و خوشەویستی ھەم خۆمان و ھەم دەورو بەرمان دڵخوش بکەین".
زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەری هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام وازی لە بێژەری هێنا و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.