ئەستێرەی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی بەهۆی لەبەرکردنی کراسێکی پیاوانەوە لای هەودارانی دەبێتە مایەی پێکەنین.
هەفیا وەهبی گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب کە هەمیشە بەهۆی جلەکانیەوە سنورە باوەکان دەبەزێنێت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا کراسی پیاوانە لەبەر دەکات و ئەمەش بۆتە مایەی پێکەنینی بەشێک لە هەوادارانی.
هەیفا وەهبی کە ٤٦ ساڵە یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.