كیژان وێنەیەكی خۆی و باوكی بڵاوكردەوە

كیژان ئیبراهیم خەیات، وێنەیەكی نەبینراوی تەمەنی منداڵی كە لەگەڵ باوكیەتی، بڵاوكردەوە.

خانمە هونەرمەند كیژان لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و باوكی بڵاوكردەوە و لەسەری نوسیوە "لەگەڵ باوكم بە مناڵی".

لە وێنەكەدا كیژان جیاواز لە ئێستا دەردەكەوێت بەشێك لە هەوادارانی وێنەكەیان پێ جوانە و دەڵێن "ئەرشیفێكی جوانی یادگاریەكانە".

كیژان ئیبراهیم، دەرچووی كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانییە، و هاوسەری هونەرمەندی پەیكەرتاش "زیرەك میرە"یە، جگە لە بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵ و كۆنسێرتی هونەری خاوەنی ئەلبوومێكە بەناوی "درۆ" كە 9 تراكە و لە ساڵی 2012دا بڵاوكرایەوە.



PM:01:16:12/02/2018