بەوێنە.. لە ڤالانتاینا خانمە ئەکتەری بەزمی بەزم لەگەڵ هاوسەرە نوێکەی دەرکەوت

خانمە ئەکتەری ناسراوی پێشووی بەزمی بەزم، سارمەند دارا لە نوێترین دەرکەوتنی لەگەڵ هاوسەرە نوێکەی وێنەیەکی بڵاودەکرێتەوە.
خانمە ئەکتەر سارمەند سارا کە لەڕێگا بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزمەوە ناسراو دواتر وازی لەو بەرنامەیە هێناو سەرقاكی کاری کافێکەی بوو، پاشان سەفەری دەرەوەی وڵاتی کرد لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی لە رۆژی " ڤالانتاین " لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە.  

سامرەند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی ص هاوسەرەکەی نووسوویەتی " ڤاڵانتاین پیرۆز بێت ئەمەش سوپرایز هاوسەری شیرینم کامەران".

لە ساڵی 1993 لە دایکبووە و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ته‌نیا كچێكه‌، سامرەند پێشتر وەک ئەکتەر لە بەرنامەی بەزمی بەزم نواندنی دەکرد و ناسرا دواتر دوای سەرقاڵی کاری کافێکەی بوو، پاشان سەفەری کرد، ئێستا سەرلەنوێ لەگەڵ هاوسەرە نوێکەی دەرکەوت.



PM:03:59:14/02/2018