سامرەند وێنەی هاوسەری دووەمی بڵاوکردەوە

سامرەند دارا، خانمە ئەکتەری پڕۆگرامی بەزمی بەزم وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.


لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سامرەند دارا وێنەیەکی خۆی و هاوسەری دووەمی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیوە:
بەڵێن بدە، ئاسمانم بیت،
بەڵێن بدە،
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم...,

سامرەند لە ساڵی 1993 لە دایکبووە و پێشتر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یەک کوڕە.

سامرەند پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەری یەکەمی ڕایگەیاندبوو " هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر له‌گه‌ڵم ماندووه‌، ئه‌و په‌نا و پشت و هیوامه‌، خودا یار بێت به‌پێی ده‌رفه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌زی لێی بێ ئه‌ویش ده‌كه‌ین به‌ هاوپیشه‌ و هونه‌رمه‌ند".



PM:08:05:14/02/2018