هونەرمەندی ناسراوی لاو نەوید زەرد دوای بلاوکردنەوەی گۆرانی " تۆ" کە دوێنی لە رۆژی ڤالانتایندا بڵاویکردەوە، رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووە کە ئاوازەکەی لە گۆرانییەکی " تورکیەوە" وەرگیراوە، ئەویش دەڵێت" بیسەلمێنن من واز لەکاری هونەری دەهێنم".
دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانی "تۆ" بەناوی نەوید زەردی، هه‌ر زوو كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان دیوه ده‌ڵێن" ئه‌و كاره ئاوازی هونه‌رمه‌ندێكی توركه‌وه وه‌رگیراوه له به‌رمبه‌ردا، هونەرمەند ده‌ڵێت "هه‌ركه‌س سه‌لماندی هی من نییه واز له كاری هونه‌ری ده‌هێنم".
نه‌وید ئاشكرای كردووه "ئاوازی گۆرانی تۆ هی منە وتە هی خۆمە، واتە هی نەوید زەردیە،هەر کات پێنج شارەزای موزیك توانیان بیسەلمێننن ئەو ئاوازە وەرگیراوە من واز لە گۆرانی خێندن ئەهێنم".
له‌كۆتایی قسه‌كانی نه‌وید ده‌شڵێت " ئەمە کۆتا قسەی منە لەسەر خەڵکانی نەخۆشە لە ژیانیان خۆیان نەگەیشووتەنەتە هیچ و بە دوای عەیبی خەڵک کەوتوون".
نەوید زەردی لەدایکبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوه‌نی ده‌یان كلیپ و گۆرانی سنگل و كلیپه و ئه‌لبوومه جگه له بوونی چه‌ندین به‌رهه‌می دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تر،دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپ بوو به ناوی"ئارام".