ئەکتەرێکی بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

هەردوو ئەستێرەی جیهانی ناسراو جێنیفەر ئەنیستۆن و جاستن سیرۆ پاش سێ ساڵ هاوسەرگیری جیابوونەوە.

میدیا جیهانیەکان بڵاویانردەوە کۆتایی هەفتەی رابردوو  هەردوو هاوسەر جێنیفەر ئەنیستۆن و جاستن سیرۆ جیابوونەوە، هاوکات پێکەوە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند "بە بڕیاری هەردوولامان هەواڵی جیابوونەوەمان رادەگەیەنین، ئێمە هەر هاوڕێین، بەڵام وەک دوو هاوسەر پەیوەندیمان کۆتایی هات".

بەپێی زانیاریەکانی پێگەی ENTERTAINMENT TONIGHT، هۆکاری جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە دەگەڕێتەوە، بۆ بوونی ناکۆکی لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون، چونکە جاستن ژیانی هۆلیودی خۆشدەوێت، بەڵام دەیەوێت لە نیویۆرک بژی لە نزیک هاورێکانی، بەڵام جێنفەر لۆس ئەنجلۆسی دەوێت تا نزیک بێت لە هاوڕێکانی خۆی.

جێنیفەر ئەنیستۆن لەدایکبووی 1969یە، کچی ئەکتەری بەناوبانگی یۆنانی جۆن ئەنستۆن و ئەکتەری ئەمەریکی نانسی دۆوە، پێشتر هاوسەری براد بێت بووە، بەڵام لەساڵی 2005 جیابوونەتەوە، هەربۆیە بەشێک لە هەوادارانی جێنیفەر و براد بێت، ئەم هەواڵەیان پێخۆشە تا ئەگەرێک بێت بۆ گەڕانەوەی هەردوو ناوبراو.

جاستن لەدایکبووی 1971یەو و یەکێکە لە ئەکتەر و دەرهێنەرە ناسراوەکانی ئەمەریکا.



PM:09:45:17/02/2018