کەژێ هاوتا ئەسعەد کچە هونەرمەندی ناسراو وێنەیەکی خۆی و پارچەیەک هۆنراوەی بڵاوکردۆتەوە.
کەژێ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و بەهۆی ئەوەی جیاواز لە جاران دەرکەوتووە سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی:
هۆ خەڵکينە !!
کێ دەڵێ..گەنجينەی بەڵێن
بەتاڵ نييە !
کێ دەڵێ..دەستی هەموو دنيا
بۆ قورگمان چەتاڵ نييە !
کێ دەڵێ..گۆشتی ناو قوتوی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ
گۆشتی ڕان و جەستەی ژن و
وردە پەنجەی مناڵێکی ئەنفاڵ نيە....!".
كهژی هاوتا له دایكبووی شاری ههولێرهو و كچی هونەرمەند هاوتا ئەسعەدە و لە تەمەنی منداڵییەوە كاری هونەری دەكات و خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە.