وێنە.. خانمە پێشکەشکارێکی دیاری کورد وازی هێنا

لارا فەخرەدین پێشکەشكاری بەناوبانگی کەناڵی کەی ئێن ئێن واز هێنانی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند و هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.

لارا فەخرەدین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی، چوار ساڵ کارکردن لە کەناڵی کەی ئێن ئێن وەک بێژەر و پێشکەشکاری چەند پرۆگرامێک، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشکرد و ماڵئاوایم لەو کەناڵە کرد،بەهۆی نەگونجانم لەگەڵ کارو بەرنامەی وەرزی نوێی کەناڵەکەو ئەو پلانەی دانراوە بۆ کارکردن.

وتیشی "سەرباری هەر ڕەخنەیەکم هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێکانم لەو کەناڵە دەخوازم کە ماوەی چەند ساڵێک وەک خێزانێک کارمان کردووە، بەم زووانەش لەکەناڵێکی دیکە درێژە بە کاری ڕاگەیاندن دەدەم ".

لارە فەخرەدین تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵكی كەركوكە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێی شاری سلێمانییە و بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە و پێشكەشكاری پرۆگرامی بەیانیان و ئێوارانیKNNبوو.



AM:11:30:13/03/2018