خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد کە زۆرکات وەک میدیاکارێکیش دەردەکەوێت، وێنه‌یه‌كی جیاوازی خۆی له وڵاتی سه‌نگافوره بڵاو كردۆتەوە کە دەستی کەسێکی گرتووە.
چۆپی فه‌تاح، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، چەند وێنه‌یه‌كی خۆی له سه‌نگافوره بڵاو كردووه‌ته‌وه کە لەیەکێکیاندا دەستی کەسێکی گرتووە، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی گرتووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ئاماژه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدات.
چۆپی فەتاح، ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه، چه‌ند ڕۆژێكیشه بۆ گه‌شتی به‌هار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوویان له وڵاتی سه‌نگافوره كردووه.
چۆپی، خه‌ڵكی شاری كه‌ركەوكه، له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه.