شاجوانی سلێمانی بەبێ ماکیاژ دەرکەوت

خانمە مۆدێل و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، چەند وێنەو ڤیدیۆییەکی خۆی بەبێ ماکیاژ بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕی.

شنیار ئه‌حمه‌د، ناسراو بە "یارجان"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، چەندین وێنەو ڤیدیۆی بە پۆشاکیکی سادە و بە بێ ماکیاژ بڵاوکردەوە، کە لەماوەی رابردوودا لە سەردانێکیدا لە وڵاتی تورکیا گرتبوونی.

شنیار ئەحمەد تەمەن 21 ساڵ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نزاناوەی پێ بەخشراوە.











AM:11:33:21/04/2018