بەوێنە ..هەواڵ عوسمان پۆستێکی تازە لەسەر پشتیوان بەدەوی هاوسەری دەکات

هەواڵ عوسمان هاوسەری هونەرمەندی جوانەمەرگ پشتیوان بەدەوی، پۆستێکی نوێی لەسەر وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی نووسیووەو دەڵێت " دوای تۆ من کوێربووم کەس نابینم".

هەواڵ عوسمانی هونەرمەند وێنەیەکی خۆی و پشتیوانی بدەوی هاوسەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوەو نووسییوویەتی " دوای تۆ من کوێربووم کەس نابینم".

لەو پۆستەوە دەردەکەوێت کە هەواڵی هونەرمەند وا ماوەی سێ مانگ بەسەر کۆچی لەناکاوی هاوسەرەکەی تێدەپەرێت، بەڵام هێشتا ژیانی ئاسایی نەبۆتەوە.   

هەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندی کۆچکردووە، دایکی دوو کچە، لە رێکەوتی ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ پشتیوان نوری بەدەوی هاوسەری لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.



PM:10:02:21/04/2018