وێنە.. کەژێ هاوتا جلی رەش دەپۆشێت

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی کورد، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، بوە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا وێنەیەکی خۆیبە بەرگی کوردی ڕەشەوە بڵاوکردەوە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی من رەنگی رەشم، پاشان هۆنراوەیەکی هۆنیوەتەوە، کە دەڵێت:

کەژێ لە هۆنراوەکەیدا دەڵێت  ..
تا ئێستا کەم کەس لە من گەييوە !
من بە نامۆو دێوەزمە ناسراوم کەچی وانيم ..
من لەگەڵ هەموو ڕەنگێ دەشێم و دەست لە ملانێ دەکەم 
من بۆ ئەزيەت باری و کزی هەڵبژێردراوم..
کەچی ئەمە ستەمێکی زۆر لە خۆی زياترە لێم دەکرێ
من گەر خۆم بکوتمە سەر هەر گۆناو گەردەنێ ،
نوسەران و خاوەن قەڵەم دەمکەنە نمونەی جوانی دڵبەريان..
(من نمونەی شەوم)
شەو جيهانی عاشقان وعاقڵان و عاريفانە،
شەو ئەم زەمينەيە سەرگەردانەکانی ڕۆژ خۆيان لەوێ دەبيننەوە..
من لە بۆ دڵتەنگان و دەست بەربوانی ئومێد و هيوا مۆرکی 
نا ئاراميم پێوەندراوە..
کراومەتە نموونەی باوک و، براو ،مردوو و،کوڕو،
هاوسەر لە دەست چوان ..
کەچی بۆ کاڵای باڵای باڵا دەستان شاکارێکی تايبەتيم ..
بەڵام من لەگەڵ ڕەنگی هەموو بەرگێ تێهەڵدەچم و ديمەنێکی ئاوێتە دروست دەکەم..

کەژی هاوتا تەمەنی 17 ساڵە له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.







PM:12:49:18/07/2018