کوڕێک داوای هاوسەرگیری لە سارا خانم خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی
دەکات و ئەویش بە پێكەنینەوە وەڵامی دەداتەوە.
لە ڕێگەی ستۆری ئینستاگرامەکەیەوە، داوای هاوسەرگیری لە خانمە پێشکەشکاری
کەناڵی NRT، سارا خانم دەکرێت و ئەویش بە
پێکەنینەوە وەڵامی ئەو هەودارەی دەداتەوە و ئاشکرای دەکات کە بەتەمای هاوسەرگیری
نییە.
لە وەڵامی
پرسیارێکی دیکەدا کە ئایا چەند نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە سارا دەڵێت هیچ
نەشتەرگەرییەکی جوانکاریی نەکردووە و دەشڵێت لەبەر ئەوەی نیازی هاوسەرگیری نییە و
بیری لێنەکردووەتەوە لە ئێستادا هیچ مەرجێکی بۆ هاوسەرگیری نییە.
سارا پێشتر وتبووی " به ڕای من
جوانیی ڕووخسار گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر سه‌رنجی
ده‌خه‌نه سه‌ر و پێیان وایه ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌ون
ده‌بێت زۆر جوان بن، له كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ڕووخسار نییه و ئه‌وه‌ی
ده‌وترێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ش من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی
پارێزگاری له جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێستاش باڵام 165 سانتیمه و
كێشم 52 كیلۆیه كه به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."
هاوکات
سارا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا لەدایک بووە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە کارەکەیدا
هاوکارییان کردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بەرەوپێشچوون
لە کارەکەیدا.