بە ڤیدیۆ.. هەوادارێکی کازم ساهیر بزانە چی بەسەردێت تا پێیدەگات

کچە هەوادارێکی هونەرمەندی گەورەی عێراق و عەرەب کازم ساهیر لەکاتی ئاهەنگێکدا لە فەرەنسا بەرەو رووی رادەکات و دەکەوێت.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوای هەڵدەسێتەوەو بەرەو رووی دەڕوات، بەلآم یاریدەدەرەکانی کازم ساهیر ناهێڵن پێیبگات، بەلآم دواتر ئەو هونەرمەندە بەرەو رووی دەڕوات و خانمەکەش باوەشی پیا دەکات.

کازم ساهیر لە دایکبووی ١٩٥٧ی بەغدایەو بەیەکێک لەگۆرانیبێژە هەرە ناسراو و جدیەکانی عەرەب دادەنرێت و زۆرێک لە هۆنراوەکانی نزار قەبانی شاعیری گەورەی عەرەبی کردووە بە گۆرانی.





PM:05:44:16/01/2019