وێنە.. ناڵە سوپەر بە ستایڵێکی نوێوە لە سەیرانگایەک دەرکەوت

کۆنە خانمە بێژەری ناسراو، ناڵە سوپەر لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە سەیرانگایەکدا دەردەکەوێت.
ناڵە سوپەر لەتۆی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکیدا، نووسیوویەتی " ئەم بەهارە تازەیەی تازە خونچەی عیشقت پشکوت، تۆ وەراندت".

ئەم وێنە نوێیانەی ناڵە وەک هاورێکانی بۆیان نووسیووە تەواو سەرنجڕاکشیەو وێنەی بەم شۆخیە کەمە.

ناڵە سوپەر کە ساڵانێک بە هۆی رەوان بێژی و ستایڵی جلوبەرگەکانیەوە بە یەکێک لە ناسراوترین بێژەرە کچەکانی کوردستان دادەنرا، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی و ژیانی هاوسەریەوە دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، بەڵام هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکات دەرفەتی نوێی هەبێت و لە شاشەکانەوە دەرکەوێتەوە.

ناڵە سوپەر تەمەنی ٢٩ ساڵە لە ئەسڵدا خەڵکی سلێمانیە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە.



AM:12:08:20/04/2019