خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی دیاری جیهانی "ئەدێڵ"دوای حەوت ساڵ لە پەیوەندی هاوسەری لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە.

ئەستێرەی ناوداری جیهانی ئەدێڵ دوای پێنج ساڵ لە پەیوەندی خۆشەوسیتی و دواتر حەوت ساڵ لە پەیوەندی هاوسەری و بوونی مندالێکی کچ بەناوی "ئەنجیلو"، جیابونەوەی هاوسەرەکەی "سایمۆن " راگەیاند.

 ئەدیل و سایمۆن دوای ئەوەی بوونە دایک و باوکی کچێک، لەپێناو بەخێوکردنی منداڵەکەیان بە نهێنی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، بەڵام سەرکەتوو نەبوون و دوای بڕیاری جیابونەوەکەشیان رایانگەیاند کە "پەروەردەکردنی لە ئەستۆی هەردووکمان دەبێت بە سۆز و خۆشەویستیەوە"

ئەدێڵ لەدایکبووی ساڵی 1988 لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی یەکەمی لەساڵی 2008 ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و نزیکەی 6.5 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا لە جیهاندا، ناوبراو بەردەوام بوو لەساڵی 2009 وەک باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردا و خەڵاتی گرامی بەدەستهێنا، بەهەمان شێوە لە 2011 بەباشترین هونەرمەند و لە 2012 لەی پێنجەمی بەدەستهێنا وەک باشترین ئەو خانمی میوزیکی و بەکاریگەرترین کەسایەتیەکانی جیهان ناسراوە.




PM:02:12:20/04/2019