وێنە.. هونەرمەندێكی کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

ھونەرمەندی شێوەکار، سامان ڕەسول، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووه‌ و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ھەولێر-گوێڕ ڕووی داوە، ئۆتۆمبیلەکەی سامان ڕەسوول خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارھەڵگر کێشاوە.

سامان ڕەسوول دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی ھەولێرە، یەکێک بووە لە ھونەرمەندە شێوەکارەکان، چەند پێشانگەیەکی کردووەتەوە، ھەروەھا ساڵانێک لە ئەورووپا ژیاوە و چەند ساڵێکیشە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.

 



AM:11:59:21/04/2019