ئەم سەرۆکە دەست ڕۆیشتووە بە تەمای چیە" دەیەوێت زیدان دەر بکات


ئەمرۆ ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید فلۆرنتینۆ پێرێز دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی یۆڤانتۆس ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بکاتە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و زیەدین زیدان دوربخاتەوە.

هەروەها رۆژنامە ئیتاڵیەکان هۆکاری لابردنی زیدان بۆ ئەم ئەنجامە خراپانەی کۆتایی یانەی ڕیاڵ مەدرید دێت بە تایبەت دۆڕانی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و لەدەستدانی نازناوی لالیگا بە ڕێژەیەکی زۆر.

هەروەها ئەو سەرۆکە دەست ڕۆیشتووە ئەلێگری ئیتاڵی بە کەسێکی گونجاو دەزانێت بۆ شوێنی زیدان و باشترین بەڵگەش گەیاندنی یانەی یۆڤانتۆسە لە وەرزەی ڕابردوو بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.


spee sport





PM:11:59:02/03/2016