بەفەرمی یاریزانانی بەرشەلۆنە بەشداری ئاهەنگەکەی فیفا ناکەن

ئەمشەو لە شاری زیورخی سویسری باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتیەوە دیاری دەکرێت و یاریزانانی بەرشەلۆنەش بڕیاریان دا بەشداری لە ئاهەنگەکە نەکەن.

یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو رایگەیاندووە بەهۆی خۆ ئامادەکردنی یاریزانەکان بۆ یاری گەرانەوەی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو ناتوانن ئامادەی ئاهەنگەکە بن.

بەپێی پێشبینیەکانیش رۆناڵدۆ خەڵاتەکەی بردۆتەوە.





PM:06:23:09/01/2017