مۆندیال بووە ٤٨ هەڵبژاردە

ئەمرۆ بەرەسمی فیفا بڕیاری دا لە مۆندیالی ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی هەڵبژاردەکان لە ٣٢ هەڵبژاردەوە بکاتەوە ٤٨ هەڵبژاردەو هەردوو مۆندیالی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ وەکوو خۆی بمێنێتەوەو ٣٢ هەڵبژاردەبن.

بە پێی بڕیارەکەی فیفا ٤٨ هەڵبژاردەکە بە سەر ١٦ کۆمەڵەی ٣ تیپی دابەش دەکرێت و براوەیان بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت.

هەروەها بەهۆی زۆری هەڵبژاردەکانەوە لە ٦٤ یاریەوە دەبێت بە ٨٠ یاری و ژمارەی کورسی کیشوەرەکانیش زیاد دەکرێت.





PM:03:06:10/01/2017