ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت
ئەمرۆ میدیاکانی ئیسپانیا ماوەی دابڕانی هەردوو ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید
لۆکا مۆدریچی کرواتی و مارسێلۆی بەرازلیان ئاشکرا کردوو بڵاویان کردەوە ئەو دوو
یاریزانە چەند هەفتەیەک لە یانەکەیان دادەبرێن.
لە یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی مەلەگا لە خولی ئیسپانیا هەردوو
یاریزان توشی پێكان هاتن و نەیانتوانی یاریەکە تەواو بکەن.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاوی کردەوە
مۆدریچ و مارسێلۆ ٣ بۆ ٤ هەفتە لە یانەکەیان دادەبڕێن و ناتوانن بگەرێنەوە
بۆ پێکهاتەی تیپەکەیان.
بەمەش ریاڵ مەدرید بۆ چەندین یاری گرنگ لەو دوو یاریزانە بێبەش دەبێت.
PM:06:12:22/01/2017