ئەلڤێز هۆکاری دەمەقاڵەی نێوان خۆی و رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

 

بۆ یەکەم جار دانی ئەلڤێزی بەرازیلی و بەرگریکای یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیا و پیشووی یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری دەمەقاڵەی نێوان خۆی و رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

لە ماوەی رابردوو کاتێک ئەلڤیز لە یانەی بەرشەلۆنەبوو چەندین جار لە میدیاکانەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ لێدوانیان دژی یەکتری دا.

ئەمرۆ ئەلڤیز رایگەیاند من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ رۆناڵدۆ نیەو رێزی تایبەتیم هەیە بۆ ئەو یاریزانە لە راستیدا هۆکاری ئەو دەمەقاڵەیەی کە لە رابردوودا رویدا تەنها رۆژنامەکانبوو ئەوانیش لێدوانەکانیان بەشێوازی تر دەگواستەوە بۆ ئەوەی فرۆشیان زیاتر بێت.

هەروەها ئەو یاریزانە رەخنەی لە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە گرتوو بەهۆکاری سەرەکی چوونی لە یانەکە لە قەڵەمدا.





PM:07:55:20/02/2017